هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئاڵپئارسڵان، وەزیری وزەی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و پتەوکردنی هاریکارییەکان لە بواری ئاو و کارەبا کرد، هاوکات وەزیرەکەی تورکیا جەختی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە کردەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازیی له وه‌زیری وزه‌ی توركیا كرد و كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان تاوتوێی كرد.
له‌وانه سوودانی به شانده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كار بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی سوودانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سوودانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ به‌هێزكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه حكوومه‌ت هه‌وڵی زۆری داوه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری وزه‌ی توركیا له دیداره‌كه‌دا باسی له كاری هاوبه‌شی زیاتر له‌گه‌ڵ عیراق له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا كردووه، له‌نێوانیاندا پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌كان و پترۆكیمیایی و هه‌روه‌ها باسی له گرنگیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌سڕه كردووه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه.
تورکیا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە بایەخ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەسرە لەڕێگەی بەندەری جەیهان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدا وەزیری نەوتی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کار بۆ ئەوە دەکات بەشێک لە نەوتی بەسرە لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیەوە هەناردە بکرێت.