دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت

هەرێم نیوز

کۆبونەوەی لوتکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بارزانی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت. 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.

د.مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە 90%ـی كارەكانی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردوە.

وتیشی، ئەو بەشەی تائێستا تەواونەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP