هەرێم نیوز
بەبۆنەی هەڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیکانەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕابەری کڵێسای کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا.
دەشڵێت: هیواخوازین سەردەمی پاپایەتیی بەڕێزیان پڕ بێت لە ئاشتی و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و ئاشتەوایی.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆبێرت پریڤۆست-ی ئەمریکی وەک پاپای نوێ و سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان هەڵبژێردرا و ناوی "پاپا لیۆی چواردەهەم"ی وەرگرت.