دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئۆکراینا گەورەترین هێرشی لە مێژووی پایتەختی ڕووسیادا بۆ سەر مۆسکۆ ئەنجام دا

هەرێم نیوز


سوپای ئۆکراینا گەورەترین هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ئەنجام دا و لە بەرامبەریشدا مۆسکۆ هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی بە چەکی زۆر ورد و پێشکەوتوو بۆ سەر کیێڤ کرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی 9ـی 2026، لە نوێترین وەرچەرخانی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا، ڤلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕای گەیاند، هێرشە مەودادورەکانیان بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ کاریگەریی گەورەی دروست کردووە و بە سەرکەوتوویی لە دامەزراوە نەوتی و لۆجستییە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتەیان داوە، کە وەک خوێنبەری ئابووری و دابینکەری بودجەی ملیاران دۆلاری بۆ ئامێری جەنگیی ڕووسیا کار دەکەن.
 
لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی چەکی زۆر پێشکەوتوو لێدانەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ناو کیێڤ چڕتر دەکاتەوە و ئۆکرایناشی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی پەکخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ڕووسیای داوە؛ هاوکات سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆش ئەم هێرشە بەرفراوانەی بە گەورەترین هێرش لە مێژووی پایتەختدا لە قەڵەم دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP