هەرێم نیوز
ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران کە شایستە داراییەکانیان مسۆگەر کراوە و جەختیش دەکاتەوە کە هەرێم سوورە لەسەر وەرگرتنی پشکی تەواوەتیی خۆی لە بودجەی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەتەواوی پارێزراون.
ئاماژەی بەوەش کرد کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر کراوە و لەمەودوا هەموو مانگێک هاوشانی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق دابەش دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر دۆخی ئابووریی عێراق و ڕوونیکردەوە، هەموو ئەو قەیرانە ئابوورییانەی دێنە بەردەم عێراق، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی و بە توندی جەخت لەسەر وەرگرتنی پشکی تەواوەتیی خۆی لە بودجەی گشتی و دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.