هەرێم نیوز
لە گوندی بەرزێوەی سنووری باڵەکایەتی،، دوو کەس لەناو ڕووباری گەورەی باڵەک بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 9ـی 2026، لە ڕووداوێکدا لە سنووری باڵەکایەتی، دوو هاووڵاتی لەناو ڕووباری گەورەی باڵەک بەهۆی بەركەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو دوو کەسە لەناو ڕووبارەکەدا ماوەتەوە و نەتوانراوە دەربهێندرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی مەترسیی بوونی تەزووی کارەبا لەناو ئاوەکەدا، پێویستە پێشتر کارەبای سنوورەکە بکوژێنرێتەوە تاوەکو تیمەکان بتوانن تەرمەکان لە ڕووبارەکە دەربهێننەوە.