دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی عومڕەکارێکی کوردی لە شاری مەککەی پیرۆز لە وڵاتی سعودیە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە، عومڕەکارێک بە ناوەی (مەهاباد عوسمان کارسوڵ) تەمەن سەروو ٥٥ ساڵ و دانیشتووی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کردووە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەپێی بڕیاری خێزانەکەی هەر لە شاری مەککە بەخاک دەسپێردرێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP