هەرێم نیوز
بەهۆی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین، شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان خاوەن و کارمەندانی دوو چێشتخانەی سیتەک لە سلێمانی دروستبوو، بەهۆیە ژمارەیەك كارمەندی هەردولا برینداربون.
ئەمشەو هەینی، لە سیتەکی شاری سلێمانی، بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان کارمەند و خاوەنی دوو چێشتخانەی بەناوبانگ کە بەرامبەر یەکن شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا نۆ کەس بە چەقۆ و بۆکس خەنجەر بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری دروستبوونی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان لەلایەن یەکێک لە چێشتخانەکانەوە، کە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی چێشتخانەکەی تەنیشتی بە بیانووی بێزارکردنی کڕیار و میوانەکانیان. دوای دەربڕینی ناڕەزایەتییەکە، دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە و پاشان گرژییەکان پەرەیان سەندووە.
لە ئێستادا لە لایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیر کراون.
سیتەک وەک یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەناسرێت، کە بەهۆی سروشت و کەشوهەوا فێنکەکەیەوە، بوەتە پەناگەی سەرەکیی گەشتیاران و هاوڵاتیان لە وەرزە گەرمەکاندا.