دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەوانیی هەولێر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی شەقامی ٦٠ مەتری ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستپێکردنی کارەکانی لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی نوێی ٦٠ مەتری بە گوژمەی زیاتر لە ٢٦ ملیار دینار ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی، 4ـی 9ـی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی ڕێگەوبان و کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتووچۆ، کارکردن لە پڕۆژەی شەقامێکی نوێی ٦٠ مەتری بە درێژیی پێنج کیلۆمەتر دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێچووی پڕۆژەکە 26 ملیار و 300 ملیۆن دینارە و ئامانج تێیدا بەستنەوەی هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەترییە، لەگەڵ ئاسانکاریی تەواو بۆ گەیشتن بە ڕێگە سەرەکییەکانی پیرمام و بەحرکە و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر ئەو ناوچەیە.

شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم شەقامە وەک شادەمارێکی سەرەکیی هاتووچۆ لە پایتەخت هەژمار دەکرێت و لە ئێستادا کارکردن تێیدا بە چڕی بەردەوامە تاوەکو لە کاتی دیاریکراودا تەواو بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP