هەرێم نیوز
پێگەی هەرێم نیوز دەستپێشخەرییەكی
رۆژنامەوانی نوێیە لە دونیای رۆژنامەگەری كوردی و پانتاییەكە كە لەبواری سیاسیدا
تيشك دەخاتە سەر هزره نەتەوەيی و نیشتیمانیەكان و هاوكات سەكۆیەكیش دەبێت بۆ
رەخنەگرتنی سەربەخۆ و ئازادانە دور لە هاندانان و جوڵاندن لەپێناوی بونیادنان و
گەشەكردندا...
ئەم سەكۆ نوێیەی رۆژنامەگەری كوردی
هەروەكو چۆن ناسڵەمێتەوە لە رەخنەگرتن، هاوكاتیش دەبێتە ئاوێنەیەك بۆ پیشاندانی
لایەنە گرنگ و گەشاوەكانی ژیانی سیاسی و حكومڕانی لە كوردستان.
هەرێم نیوز لەبوارەكانی رۆشنبیری و زانستی و
هونەری و كۆمەڵایەتیدا دەبێتە پەنجەرەیەكی نوێ لەپێناوی خوێندنەوەی جدی بۆ كایە
گرینگەكانی كۆمەڵگای كوردی و ڕەخنەلێگرتنی لەسەر بنەمانی ئەكادیمی و زانستیانە و
هاوكاتیش دەبێتە دەروازەیەك بۆ دروستكردنی پانتاییەك تا گەنجان و ئەو کەسانەى
كەمترین كەناڵیان دەستدەكەوێت گوزارشت لە بۆچونەكانیان بكەن.