هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوە کە شارەکە هەمیشە مەڵبەندی ئەدەب، هونەر و ناوەندێکی گەورەی داهێنان و تێکۆشان بووە لە کوردستاندا.
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» (تویتهری پێشوو) پیرۆزباییی ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانیی ئاراستەی دانیشتووانی شارەکە کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لە ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە پێگەی مێژوویی و خەباتی شارەکە کردووە و ڕایگەیاندووە: "سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە."
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییی پەیامەکەیدا هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بۆ شارەکە خواستووە و دەڵێت: "هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم."