هەرێم نیوز
⠀
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر مسۆگەرکردنی بەردەوامیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت و بودجە.
⠀
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی 11ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی لە بەغداد پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە چارەسەرکردنی سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
⠀
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بۆ ١٠ ملیۆن بەرمیل لە ساڵی ٢٠٣٢دا کرد کە نەوتی هەرێمیش دەگرێتەوە، هاوکات هەردوولا هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریان ئیدانە کرد.
⠀
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مسۆگەرکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، لەگەڵ دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧ و پەلەکردن لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز بۆ ڕێکخستنی داهاتەکان.