دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی مەترسیی داعشەوە سوپای عێراق هێزێکی زۆر لە نێوان ئەنبار و مووسڵ بڵاوە پێدەکات

  1. هەرێم نیوز

  2. وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای کرد، لە کاردانەوەی مەترسی و جووڵەی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش، سوپای عێراق دەستیکردووە بە بڵاوەپێکردنی هێزێکی بەرفراوان لە ناوچەی (ڕاوە - حەزەر) لە سنووری نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا.

ئەمڕۆ شەممە، 7ـی 11ـی 2026، لیوا یەحیا ڕەسووڵ عەبدوڵڵا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا، دەستیان کردووە بە چڕکردنەوە و زیادکردنی بڵاوبوونەوەی یەکە سەربازییەکانیان لەسەر تەواوی هێڵی ستراتیجیی نێوان ناوچەی (ڕاوە - حەزەر)؛ ئەمەش بە ئامانجی سەپاندنی تەواوەتیی ئاسایش لە ناوچەکانی جەزیرەدا کە درێژ دەبنەوە بەرەو پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوونی کردەوە کە ئەم جووڵە و بڵاوبوونەوە سەربازییە، ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی بۆشایییە بیابانییەکان و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕێگرییان لێ بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو بیابان و دۆڵە فراوانانە وەک پەناگەیەک بۆ خۆڕێکخستنەوە و ئەنجامدانی هێرش و جووڵەی چەکداری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP