دواین هەواڵ

عێراق‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق مووچەی چاودێرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ 250 هەزار دینار زیاد دەکات

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڕیاری تەرخانکردنی دارایی بۆ تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی مووچەی هاوەڵی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە خشتەکانی بودجەدا ڕادەگەیەنێت.
⠀

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی 10ـی 2026، محەممەد مووسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی خشتەکانی بودجەی وەزارەتەکەیاندا گوژمەی دارایی پێویست بۆ سوودمەندبوونی ئەو هاووڵاتییانە جێگیر کراوە کە شایستەی هاوکاریین و دوای لێکۆڵینەوە سەلمێنراوە لەژێر هێڵی هەژاریدان.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، تەرخانکردنی ئەو بودجەیە زیادکردنی مووچەی مانگانەی چاودێرانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی لەخۆگرتووە، بە شێوەیەک مووچەکەیان لە ١٧٠ هەزار دینارەوە بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بەرز دەکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای هەموارکراوی ژمارە ١١ـی ساڵی ٢٠٢٤ـی تایبەت بە مافەکانی ئەو کەسانەیە.
⠀
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کار جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە بە مەبەستی دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP