هەرێم نیوز
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند که عەلی زەیدی،، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕاستەوخۆ ئەرکی سەرۆکایەتیی دەزگای هەواڵگریی عێراقی لەئەستۆ گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەباح نوعمان لە لێدوانێکدا ڕوونی کردەوە کە عەلی زەیدی سەردانی دەزگای هەواڵگریی عێراقی کردووە و بەهۆی بەتاڵیی پۆستەکە و ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا لە ئارادان، خۆی ڕاستەوخۆ ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی دەزگاکەی گرتووەتە دەست.
شایەنی باسە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەمید شەتری، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە.