دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

دادگای عێراق سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر موسەننا سامەڕائیدا دەسەپێنێت

هەرێم نیوز
⠀
دادگای تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی لە بەغدا سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر موسەننا سامەڕائی، پەرلەمانتار و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزمدا دەسەپێنێت.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق بڵاویکردەوە، کە ئەو سزایە بەهۆی سوودمەندبوون و قازانجکردنی ناڕەوای ئەو پەرلەمانتارەیە لە گرێبەستەکانی هەردوو پاڵاوگەی باکوور و باشوور.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگا جگە لە سزای زیندانیکردنەکە بڕیاری داوە کە موسەننا سامەڕائی پابەند بکرێت بە گەڕاندنەوەی بڕی ٣٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
⠀
ئەم بڕیارەی دادگای عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکیدایە بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی باڵا و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی پارەی گشتی لە گرێبەستەکانی کەرتی نەوت و وزەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP