دواین هەواڵ

عێراق‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی نەوت دەنگۆی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی نەوتی عێراق دەنگۆی دوورخستنەوەی عەلی نزار لە پۆستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی ناوبراو لە کارەکەی دەکاتەوە.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بەڕێوەبەری سۆمۆ بەهۆی هەبوونی سەرپێچیی دارایی و کارگێڕییەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
⠀
سەرەڕای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک باسیان لە دیاریکردنی هەریەک لە جاسم محەممەد و سەرمەد عەدنان سەعدی و عەممار حەبووبی کردبوو بۆ جێگرتنەوەی، بەڵام نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست لەقەڵەم دا.
⠀
عەلی نزار کە پێشتر یاریدەدەری بەڕێوەبەری سۆمۆ بوو بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەستبەکار بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP