هەرێم نیوز
دوای دوو ساڵ و ١٥ ڕۆژ لە هەڵپەسێردراوی و وەستانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی تەواوکاریی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوە چوو و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران.
بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە و کسرکردنی ڕێژەی یاسایی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی تەواوکاریی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ٥٢ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەڕێوە چوو و دەستەی سەرۆکایەتی بە ڕێژەی دەنگی ئامادەبووان هەڵبژێردرا.
پێکهاتەی نوێی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەستنیشان کران:
د. ڤالا فەرید: وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
ڕامی نووری: وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
مونا قەهوەچی: وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان.
دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی، د. ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە فەرمی کۆتاییهاتنی دانیشتنی تەواوکاریی ئەمڕۆی ڕاگەیاند.