دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەوتی هەڵوێست سارا موحسین و سازگار فایەقی لە ڕیزەکانی دوورخستەوە

هەرێم نیوز

رەوتی هەڵوێست بە فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەک لە پەرلەمانتاران سارا موحسین و سازگار فایەقی لە ڕیزەکانی ڕەوتەکە دەر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەرەڕای هەڵوێستی فەرمیی ڕەوتەکە، بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کرد.

هۆکاری دوورخستنەوە و ڕاگەیەندراوی ڕەوتی هەڵوێست
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ڕەوتی هەڵوێست ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی سارا موحسین و سازگار فایەق لە دەرەوەی بڕیاری ڕەوتەکەمان ڕۆیشتنە دانیشتنی پەرلەمان، بڕیارمان دا بە دوورخستنەوەیان لە ڕەوتی هەڵوێست."

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕەوتی هەڵوێستدا هاتووە کە ئەم دوو پەرلەمانتارە بە هەردووکیان تەنیا هەزار دەنگیان هێناوە و بە سیستمی کۆتا سەرکەوتوون بۆ پەرلەمان.

ڕەوتەکە ئاماژەی بەوەش داوە: "دروشمی بانگەشەی ئێمە تەسلیم نەبوون بوو بەم دەسەڵاتە، ئێستاش دەنگی خەڵکی ناڕازی دەبەن و تەسلیمی ئەو دەسەڵاتەی دەکەن! زۆر کەس بوون بە مێژوو، پۆست و پارەیان دەست کەوت، بەڵام متمانە و کەسایەتییان لە دەست دا."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP