دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری بۆ مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق بە 1520 دینار جێگیر کرد

هەرێم نیوز
⠀
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی هەڵگرانی کارتی بانکی دەردەکات و لە چوارچێوەی پەرەپێدانی سیستەمی دیجیتاڵیدا، تێچووی بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە.
⠀
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، جەخت لەسەر بانکەکان و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی کراوەتەوە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ مامەڵەکانی دەرەوەی وڵات لە ئامێرەکانی (POS) و دەروازەکانی پارەدان، بە ١٥٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک هەژمار بکەن.
⠀
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، بانکی ناوەندی داوای کردووە کە دەبێت ئەو عمولە و تێچووانەی دەخرێنە سەر مامەڵەکان بەڕوونی و شەفافی بۆ بەکارهێنەران ئاشکرا بکرێن، هاوکات کەمترین ڕێژەی عمولە وەربگیرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتیی پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکرێت.
⠀
لەم چوارچێوەیەشدا، بانکەکان و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەیی تەواویان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە دەربڕیوە، ئەوەش بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی زیاتر و فراوانکردنی بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP