هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا جەخت لە دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ دەکرێتەوە.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی 11ـی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵییان تاوتوێ کرد.
⠀
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردووەتەوە کە حکومەتەکەی پەرۆشە بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەت و پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە دەستوورەوە نیشان داوە بۆ دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان.
⠀
لە بەشێکی دیکەی دەرەنجامی کۆبوونەوەکەدا، شاخەوان عەبدوڵڵا ئاشکرای کردووە کە دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەبارەی کێشەکانی کەرکووک، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی داوە لەسەر زیادکردنی ١٥٠ مێگاوات کارەبا بۆ شارەکە کە بەوەش پشکی کارەبای کەرکووک دەگاتە نزیکەی ٨٠٠ مێگاوات، هاوکات بڕی پێنج ملیۆن لیتر گازیش بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی ئەو پارێزگایە زیاد کراوە.