دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کێشەی کارەبای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت

هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی پشکی کارەبای پارێزگای کەرکووک و تەرخانکردنی سووتەمەنیی زیاتر بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دەردەبڕێت.
⠀
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی 11ـی 2026، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، نوێنەری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دراوە لەسەر زیادکردنی ١٥٠ مێگاوات کارەبای دیکە بۆ کەرکووک و بەوەش کۆی پشکی پارێزگاکە دەگاتە نزیکەی ٨٠٠ مێگاوات.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پارێزگاکە، بڕیار دراوە بڕی پێنج ملیۆن لیتر گازی زیاتر بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکووک تەرخان بکرێت.
⠀
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد، کە لە پێناو باشتر بەڕێوەبردنی دۆسیەی کارەبا لە کەرکووک و دابینکردنی مافی هاووڵاتییان، لە ماوەی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕێکاری کارگێڕیی نوێ دەگیرێنەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP