دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق داوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات

هەرێم نیوز

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە یادی ١١ ساڵەی ڕزگارکردنی شنگالدا جەختی لە قوربانیدانی پێشمەرگە بە فەرماندەییی بارزانی کردەوە و داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد بەرپرسیارێتیی دەستووریی خۆی هەڵبگرێت و ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە جێبەجێ بکات.

داستانی ڕزگارکردنی شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی
ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ١١ ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتی و فەرماندەییی ڕاستەوخۆی بارزانی و بە بەخشینی خوێنی سەدان شەهید و هەزاران بریندار، توانییان کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەو ناوچەیە بهێنن و کۆنترۆڵی شارەکە و چیای شنگال بەدەست بهێننەوە.

داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال
فراکسیۆنی پارتی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە دوای تێپەڕبوونی ١١ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی شنگالدا، هێشتا ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ نەکراوە.

هاوکات فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتیی دەستووری و یاساییی خۆی هەڵبگرێت و ڕێککەوتننامەی شنگال وەک خۆی و بە تەواوی جێبەجێ بکات





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP