دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و کەرکووک، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارەبوو

هەینی ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر لەنزیک گوندی کەڵۆزی لەسەر رێگەی کەرکووک-هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتومبێل روویداوە کە باڕهەڵگرک خۆی لەسێ ئۆتۆمبێل داوە و، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، تیمەکانی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە تا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.

هاوکات مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی پێکدادانەکە و دەستیان بە رێکخستنەوەی هاتوچۆی رێگەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP