هەرێم نیوز
⠀
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازەکەی بارزانی سەبارەت بە یەکڕیزیی ناوخۆیی دووپات دەکاتەوە و دژایەتیی توندی حزبەکەشی بۆ هەر هەوڵێکی دووئیدارەیی و دابەشبوونی هەرێم ڕادەگەیەنێت.
⠀
ئەمڕۆ شەممە، 14ـی 11ـی 2026، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بانگەوازەکەی بارزانی هەنگاوێکی زۆر گرنگە و وتی ئەرکێکی قورسی نیشتمانیی لەسەر شانە چونکە خەڵکی ناوخۆ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاوەڕوانیی گەورەیان لێی هەیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.
⠀
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناوبراو ڕوونیکردەوە کە هەمیشە داوای یەکپارچەیی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن بۆیە دروستکردنی دووئیدارەیی لەم هەرێمەدا لەگەڵ هیچ لۆژیکێکدا یەکناگرێتەوە و داواشی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد وەک دوو هێزی حوکمڕان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر بەو ملیۆنان هاووڵاتییەی کە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانن.
⠀