دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بە زۆرینەی دەنگ، قەحتان وەنداوی بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستلەکارکێشانەوەی (محەممەد سەمعان ئاغا)ی پەسەند کرد و (قەحتان وەنداوی) هەر لە پشکی بەرەی تورکمانی، بە پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژارد.

ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە سەمعان ئاغا، کە مانگی نیسانی ڕابردوو بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و عەرەبەکان پۆستەکەی وەرگرتبوو، بەهۆی بوونی بە وەزیری دەوڵەت لە بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پێکهاتەی عەرەبی چاویان لەوەیە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستەکە بەردەوام بێت، تاوەکو لە قۆناغی داهاتوودا و تا هەڵبژاردنی ساڵی ئایندە، پۆستی پارێزگار بکەوێتەوە دەست ئەوان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP