دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای گەرمیان.. وادەی کۆتایی بۆ داشکاندنی ٥٠٪ قەرزی کارەبا دیاریکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئاگادار دەکاتەوە کە داشکاندنی ٪٥٠ بۆ قەرزی کۆنی کارەبا تا کاتێکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.

مەرجەکانی بەکارهێنانی داشکاندنەکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتوو کە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی کۆنی پارەی کارەبایان تا بەرواری ٣٠ـی تەممووزی ٢٠٢٦ لەلایە، دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی "ئی-پسولە"وە و بە داشکاندنی ٪٥٠ قەرزەکانیان بدەنەوە.

دوا مۆڵەت و تێبینی لەسەر پێوەری زیرەک
لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هاووڵاتییان تا ڕێککەوتی ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەتوانن لەم داشکاندنە سوودمەند ببن.

هاوكات، سەبارەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا، تێبینی ئەوە دراوە کە پێشتر خوێندنەوەی پێوەرەکە تا بەرواری ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە سیستەمەکەدا تۆمار کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP