هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
مووچەی فەرمانبەرانی دامەزراوی دوای ٧ی ٢٠٢٤
هاوکات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای ڕێککەوتی ١ـی تەممووزی ٢٠٢٤ بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت.