دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: براگەورەی بنەماڵەکەمان کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز

بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.
لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP