هەرێم نیوز
فەرماندەی پاسەوانی سنوری پارێزگای کرماشان ڕای گەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە سنوری شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران و گرووپێکی چەکداریدا ڕووی داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کیاسەت سپەهری، فەرماندەی پاسەوانی سنوری کرماشان بۆ ئاژانسی (فارس نیوز)، پێکدادانەکە لەنێوان فەوجی پاوەی سەر بە پاسەوانی سنور و گرووپێکی چەکداریدا ڕووی داوە.
فەرماندەی پاسەوانی سنوری کرماشان ئاشکراشی کرد کە لە ئەنجامی ئەم شەڕ و پێکدادانەدا، پاسەوانێکی سنوری ئێران بەناوی (ڕەزا دارایی عەمارەتی) کوژراوە.