دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 57 خولەک پێش ئێستا

ئەمڕۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی هاوڕێم بەشداری دانیشتنی دادگاییکردنی لالەزار بووین، با بۆتان باسبكەم چی ڕوویدا.

ئەمڕۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی هاوڕێم بەشداری دانیشتنی دادگاییکردنی لالەزار بووین. با بۆتان باسبكەم چی ڕوویدا.

ژیلیا عەلی

کاتژمێر ٩ بوو دادوەر و داواکاری گشتی و ئەو کەسانەی بەشداری دانیشتنەکەیان کرد، لەگەڵ تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ئامادە بوون، بەڵام سکاڵاکاران لەوێ ئامادە نەبوون و پارێزەرەکانیانیش لەوێ نەبوون.

لەوێ چاوم کەوتە سەر کوڕی گەورەی لاهور شێخ جەنگی، کە چاوی لەسەر ئەو دەرگایە بوو کە باوکیان لێوە دەهێنرایە ژوورەوە.

شێخ لاهور و پۆڵاد برای و دەستگیرکراوەکان، هاتنە ژوورەوە. کەسوکاری کاک لاهور و کاک پۆڵاد هەستانە سەرپێ و بە ڕوویەکی خۆش و بە پێکەنینەوە سڵاویان لێکردن. ڕەنگ و ڕووی گیراوەکان زۆر تەبیعی بوو و هەموویان زەردەخەنەیان لەسەر لێو بوو تەنانەت كاك لاهور كاك پۆڵاد پێدەكەنین

دادوەر وتی ئەو کەسانەی هەفتەی ڕابردوو وتەیان لێ وەرگیراوە، بمێننەوە و ئەوانی دیکە بچنە دەرەوەی هۆڵەکە. دانە دانە ناویان خوێندرایەوە و بانگ دەکرانە ژوورەوە.

یەکەم دادبینین لەگەڵ ڕێبوار بوو، کە بە ڕێبواری قەناس ناسراوە.

ڕێبوار یەکەم وتەی کە ئاراستەی دادوەری کرد، وتی: «من هیچم بیر نەماوە، ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوەکەدا.»

دادوەر وتە کۆنەکانی ڕێبواری قەناسی خوێندەوە و وتی: «ئەمە وتەی خۆتە؟»

ڕێبوار وتی: «بەڵێ.»

دادوەر وتی: «وتەکانت بیرهاتەوە؟»

وتی: «نەخێر، جەنابی دادوەر، تۆ بەردەوام بە.»

یەکێک لە تیمی پارێزەرانی شێخ لاهور هەستا و وتی: «جەنابی دادوەر، چۆن دەبێ وتەی کەسێک بخوێنرێتەوە کە خۆی دەڵێت بیری نییە؟»

دادوەر وتی: «ڕێبوار، وتەکانت خۆت دەیانڵێیت؟»

وتی: «جەنابی دادوەر، بیرم نەماوە. هەر شتێک وەک خۆی نەبێ، پێت دەڵێم.»

دادوەریش درێژەی بە قسەکان دا و وتی: «تەواوە، وتەکان هی خۆتە، بیرتهاتەوە؟»

ڕێبوار وتی: «بەڵێ، تەواوە.»

دواتر ڕێبوار وتی لە بەرواری ١٨/٨ فەرمانی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی دراوە. هەر کاتێک قسەکانی دادوەر کە دەیخوێندەوە وەک ئەوە نەبووبێ، دەستی هەڵدەبڕی و دەیوت: «وانەبووە.»

دادوەریش وتە نوێکانی لێ وەردەگرتەوە.

لە هەندێک لە وتەکانیشی دەیوت: «خۆم دروستم کردووە، وانەبووە.
بەتایبەتی باسی ئەوەی کرد کە کەسێک بە ناوی ئاری لە دژەتیرۆر دەوامی کردووە و هاوکاری ئەوانی کردووە لە شەوی شەڕەکەدا. ڕێبوار وتی: «ئاری شەهید کراوە، ئەو قسانە هی خۆم بووە ئاری بێبەرییە لەو ڕوداوە

دادوەر پرسی: «کۆمبارەکە چی تێدا بوو؟»

وتی: «قەناس.»

لەناو هۆڵی دادگا، بە تیڤی ڤیدیۆکان، ئەو ڤیدیۆیەی کە لە کامێرای چاودێری گیراوە، لێدرایەوە.

تیمی پارێزەرانی شێخ لاهور وتیان:

«جەنابی دادوەر، ڕێبوار لە ڕووی دەروونی باش نییە. داوا دەکەین لێکۆڵەرەکان لە ناو هۆڵی دادگا نەبن. هەروەها بۆ وتەکانی خۆی، کە دەڵێت بیرنەماوە، چی؟»

دواتر ڕێنوار بانگکرا، کە لە ساڵی ٢٠١٤ لای کاک لاهور، لە بەشی ئیدارە و قەڵەم دامەزراوە.

ڕێنوار هەموو وتەکانی لەخۆی وەرگیراوەوە بە تیڤی ڤیدیۆی کامێرەکان، لەناو هۆڵی دادگا، لێدرایەوە.

لە ڤیدیۆکەدا ڕێنوار شۆفێری ناڤاراکەیە و لەپشتی ناڤاراکە کۆمبارەکان تێدایە. تیایە قەناسەکانیشی بردووە بۆ سیتی تاوەر.

ڕێنوار وتی: «شوقەکەی سیتی تاوەر بە ناوی منەوە بوو.»

دادوەر وتی: «بۆ؟»

وتی: «لەبەر ئەوەی کۆدی ئاسایشی بۆ دەربکەم.»

لە قسەکانی ڕێنواردا ناوی ئەژی ئەمینی هێنا، کە گوایە قسەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی کردووە.

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی پرسیاریان کرد:

«چۆن زانیویتە ئەژی ئەمین بووە؟ چۆن دەنگی ناسیوەتەوە؟»

هەروەها پرسیاریان کرد: «ئەم ئیشی ئیدارە و قەڵەمە چۆن شۆفێری کردووە؟ چۆن قەناسەکانت بردووە؟»

پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی پرسیاریان کرد کە ئایا ئەشکەنجە دراوە یان نا.

ڕێنوار وەڵامی دایەوە: «نەخێر، لە کاتی وتە وەرگرتنیشدا ئەشکەنجە نەدراوم.»

دواتر پشوویەک وەرگیرا و لەکاتی پشووەکەدا ئاوات شێخ جەنگی خوشکی لاهور شێخ جەنگی چووە لای گیراوەکان و ووتی نەترسن قسەی خۆتان بکەن دوای پشووەکە

دواتر پێشەوا، کە کارمەندی ئەژی ئەمین بووە، بانگکرا. و وتی کە لەگەڵ چالاک بووم. چالاک ئامۆزای منە، خوشکەزای ئەژی ئەمینە.

ئەژی ئەمین من و چالاکی بانگ کردوو ووتی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ تەدریب دەکەن، مۆبایل و جزدان و هەوییەکانمان لێ سەندرایەوە براین بۆ جێگایەک لەوێ، قافڵەی پۆڵادی شێخ جەنگی لە هەولێر چاوەڕێی کردین. کە گەیشتینە سلێمانی، لە دوای کاتژمێر ٣ی بەیانی گەیشتین.

لەگەڵ قسەکانیش ڤیدیۆکان پیشان ئەدرا لە تیڤییەکەوە. قافڵەکە پیشان درا کە چوونەتەوە لالەزار.

بۆ بەیانی، شێخ لاهور بانگی کردین و ووتی: «دەزانن بۆ لێرەن؟ بۆ چالاکیەک هاتوون. هەدەفی ئێمە کوشتنی بافڵ تاڵەبانییە.»

ئەژی ئەمین پێی وتین: «بافڵ سلێمانی تێک یاوە، یەکێتی هەر هی خۆمانە.»

جا پێشەوا وتی: «کە وایان وت، شۆک بووم.»

کاک لاهور لێی پرسیم: «خێزانداری؟»

وتم: «بەڵێ، ساڵێکە.»

وتی پێی وتم: «ئەم ئیشە تەواو دەکەین، دواتر هەر کوێت حەز لێ بوو بڕۆ. ٤ بۆ ٥ مانگ مەیەرەوە، بڕۆ بۆ سەفەر.»

جا ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا لە هۆڵی دادگا، ئەوەی لام نوێ بوو، ڤیدیۆکان بوو کە لێدەدرایەوە. لە ناو ڤیدیۆکان، ئەوە پیشان دەدرا کە ئەو کەسانە دەچنە شوقەکانی سیتی تاوەر، کاک پۆڵادیان لەگەڵ بوو. جا ٣ جانتا بە پێشەوا بوو. وتی هەر جانتایە و ٣ درۆنێکی تیابووە کە بۆمب ڕێژکراو بوو.

کە چووینە ناو شوقەکانی سیتی تاوەر، ماینەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک. قودرەت هاتووە و وتی: «خۆتان کۆبکەنەوە، کەشف بووین.»

بە سەیارەی ڕێنوار، لەگەڵ قودرەت چوینەوە بۆ لالەزار. دواتر چوونەوە هەولێر. چالاک تەلەفۆنی بۆ کردین و وتی: «ئەژی ئەمین دەیەوێت بتان بینێت.»

لێی پرسیین: «بۆ هاتنەوە هەولێر؟»

وتمان: «قودرەت وتویەتی کەشف بووین.»

ئەژی ئەمین وتی: «ڕاست ناکات، قسەی خۆیەتی. بڕۆنەوە بۆ سلێمانی و لاهور چی وت بۆی، جێبەجێی بکەن. وا بزانن من پێم وتوون.»

جا داواکارى گشتی مداخەلەی دەکرد و پرسیاری لە گیراوەکان دەکرد:

«بۆ ٩ درۆن؟ بۆ دوو کەس؟ ئایا ئێستا دەتوانی درۆن هەڵبەی؟ لێی ئەزانی؟»

تیمی پارێزەرانی شێخ لاهور پرسیاریان کرد:

«ئایا لە درۆن ئەزانی؟ دەتوانێت هەڵیفڕێنێت؟» لە : «کۆمپیوتەر ئەزانی؟»

وتی: «نەخێر، کۆمپیوتەر نازانم. ئیشم بە ئەتاری کردووە. درۆنیش ئەگەر تیئێنتی پێوە نەبێت، لێی ئەزانم.»

«بۆتان لەگەڵ پێشەوا لە یەک شوێن؟»
«دەوامیان کردووە.» هەفتەی پێشوو وتەی لێ وەرگیرابوو.

 دادوەر لێی پرسی: «وتەکانی پێشەوا لەگەڵ تۆ یەک نییە.» بۆتان وتی: «داوای لێبوردن لە دادگا دەکەم.» دادوەر، داواکارى گشتی و پارێزەرەکان لە هەموویان.

وتی: «لەبەر کەس و کارەکەم، وام وتوە. پەشیمانم، دان بە تاوانەکەمدا دەنێم. لە دانیشتنی پێشوو بەڕاستی قسەم نەکردووە. ڕاستییەکەش ئەوەیە لە خێزانەکەم ئەترسام، ئازار بدرێن، تۆڵەی من لە خێزانەکەم بکرێتەوە.»

جارێکی تر دادوەر وتەی لێ وەرگرتەوە. دواتر بڕیار درا بە دواخستنی دۆسیەکەیان.

لەکاتی هاتنە دەرەوەیان لەهۆڵی دادگا ئاوات شێخ جەنگی بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد سیناریۆ بوو سیناریۆ بوو.

بەڵام کە لە هۆڵی دادگا هاتمە دەرەوە، یەکێک لە کەس و کاری گیراوەکان بە گریانەوە بەرەوڕووم هات. چاوی تێک تێک فرمێسکی لێ دەهات و وتی:
«تۆش لێرە بوویت؟»

وتم: «بەڵێ.»

لەبەر گریان هیچی نەوت. منیش دڵم نەهات پرسیاری لێ بکەم. هەر ئەوەندە وتم:

«خودا بۆتان ئاسان بکات.»

دوای دادگایی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار ئاوات شێخ جەنگی، خوشکی لاهوور شێخ جەنگی، و دانا تەقێدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دادگایییکردنی ئەمڕۆی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵەکانیان ڕەتکردەوە و بە سیناریۆ وەسفیان کرد.
 
 ئاوات شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە کرد کەگیراوەکان ئەشکەنجە دراون و لە ژێر فشاردا وتەکانیان پێ گۆڕدراوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP