دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ دووشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا.

هەرێم نیوز


بڕیارە سبەینێ دووشەممە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی مافە داراییەکانی فەرمانبەران سەردانی شاری بەغدا بکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەرێم نیوز شاندەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق و تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە کۆ دەبنەوە. 
 
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیش تایبەت دەبێت بە نووسینەوەی ڕەشنووسی بودجە و جێگیرکردنی پرسی هەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دەست پێ بکاتەوە و کێشەی گرێبەستەکانیش چارەسەر بکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئاستەنگە داراییەکانەوە بڕگەی دامەزراندنی گشتی لە بودجەی 2027 دا بوونی نابێت.
 
پەیوەست بە ڕێکارەکانی ئامادەکردنی بودجەش، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە نووسینەوەی ڕەشنووسەکە بکرێت بۆ ئەوەی تاوەکوو ١٥ی ئەم مانگە بە تەواوی ئامادە بکرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بپەڕێنرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP