دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دەکەنەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کرد بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی گەیاندە سەرۆکی حکومەت. 

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هاوکات هاوبۆچوون بوون لەسەر بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان.

هاوكات پشتیوانیی هەردوولا بۆ حکومەتی فیدراڵ و سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی دووپات کرایەوە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

 لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ کرا و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دڵنیایی دا کە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP