هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (أ ، خ ، أ)، (م ، ل ، أ) و (م ، أ ، ع) دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تۆمەتباران لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولدا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان کردووە.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW) و چەکی بەکارهاتوودا گیراوە، و لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەوە بەردەوامن.