هەرێم نیوز
سەندیکای یەکێتیی کرێکارانی کوردستان گیانلەدەستدانی کرێکارێکی ڕاگەیاند،، دوای ئەوەی لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی لە نهۆمی ١٤ەوە کەوتبووە خوارەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، سەندیکای یەکێتیی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە،، کرێکارەکە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە،، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوكات ئاماژە بەوەش کراوە،، کە کرێکارەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و خەڵکی مەخموورە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە،، هەروەها لێکۆڵینەوەکان لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە.