دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە؛ پرسی خوێندن و بودجەی ٢٠٢٧ لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکرێن

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبات. لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری یەکەم: ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بەمەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ تەرخان کراوە. لەم چوارچێوەیەدا وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وردەکاریی پلان و ئامادەکارییەکانیان دەخەنەڕوو.

تەوەری دووەم: گفتوگۆکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا و بودجەی ٢٠٢٧
لە تەوەری دووەمدا شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتێک لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، نەوت و پلاندانانی عێراق پێشکەش دەکەن. ئەو ڕاپۆرتە سەرنج دەخاتە سەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧.

هاوکات شاندەکە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەخەنەڕوو، لە بەشێکی تری ئەم تەوەرەدا، داتاکانی پێوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەنجامەکانی دواین سەرژمێریی عێراق بە وردی تاوتوێ دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP