دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق كرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە پیرمام بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

پێشکەشکردنی پرسە و هاوخەمی
لە دیدارەکەدا شاندی میوان کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرەخۆشی سەردانی بارزانیان کردبوو، پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندیی مێژوویی کورد و عەرەب
هەر لە دیدارەکەدا شاندی میوان ڕۆڵی بارزانیان لە قووڵکردنەوەی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان بەگشتی و کورد و عەرەب بە تایبەتی بەرز نرخاند.

هەروەها لە بەشێکی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی مێژوویی و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب کرا؛ بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببنە هۆی تێکچوونی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب.

ڕاسپاردەی بارزانی بۆ پەرلەمانتاران
هەروەها بارزانی ئاماژەشی بەوە دا کە پەرلەمانتارەکانیان ڕاسپاردووە لە ئەرک و کارەکانیاندا کار بۆ تەواوی عێراق و کوردستان بێ جیاوازی بکەن، جەختیشی لە بەردەوامیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی برایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەی عەرەب و کورد کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP