هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان دوا ئاگاداری دەداتە ئەو کەسانەی کە فۆرمەکانیان هەڵەی تێدایە یان کەموکوڕییان هەیە.
دوا وادەی راستکردنەوەی زانیارییەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە: "ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە نامەیان لە ڕێگەی سیستەمی ناو تۆمارکردن بۆ حەج بۆ چوو بۆ مەبەستی ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانیان، ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروستی پڕ نەکردووەتەوە ئەوا دوا وادە ڕۆژی سێشەممە بەرواری ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەبێت."
مەترسیی بێبەشبوون لە تیروپشک
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە داوا لەو کەسانە دەکات کە دووبارە پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا بکەن و نامەکانی ئاگادارکردنەوە پشتگوێ نەخەن: "چونکە هەر کەسێک تاوەکو ئەو وادەیە دیاریکراوە فۆرمەکەی چاک نەکاتەوە مافی بەشداری کردنی لە تیروپشکی ناوی حەجخوازان نابێت."
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٦٠٠ کەس نامەیان بۆ نێردراوە و بە نامە ئاگادار کراونەتەوە، تاوەکو کەموکوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن.