هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکاری ڕەفتاری پیشەییی مامۆستایانی زانکۆ و ڕەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆی بڵاوکردەوە.
ئیمزاکردنی ڕێکارەکە و ئامانجەکانی
لە پێناو دیاریکردنی ستاندارەکانی ڕەفتاری پیشەییی مامۆستایانی زانکۆ و ڕەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆ لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا و بۆردی کوردستانی، د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (ڕێکاری ڕەفتاری پیشەییی مامۆستایانی زانکۆ و ڕەفتاری قوتابیان/خوێندکارانی زانکۆ)ی ئیمزا کرد.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم ڕێکارە بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و فەراهەمکردنی شەفافییەت و یەکسانی و دادپەروەری و دیاریکردنی ئاکار و ڕەفتاری پیشەییی ڕەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ و ڕەفتاری قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناغەکانی پڕۆسەی خوێندندا، لە گشت زانکۆ و ئەنجومەن و دەستە و کۆلێژی زانکۆیی و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.
دەستیپێگەیشتنی دەقی ڕێکارەکە
بۆ بینینی دەقی (ڕێکاری ڕەفتاری پیشەییی مامۆستایانی زانکۆ و ڕەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆ) کلیک لەسەر بەستەری هاوپێچ بکە.
https://drive.google.com/.../1TAe.../view...