هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق،، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 9ـی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
ئاماژەی بەوەش کراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکاریی سەربازی، مرۆیی،، پەرەپێدان و بواری شوێنەواردا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باڵیۆزی ئیتالیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هاوکاریی هاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند، ئیتالیا بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسایش و سەقامگیرییان دەڕوانێت و لە پشتیوانیکردنیان بەردەوام دەبێت.
هاوكات بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە بە ئامادەبوونی تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.