دواین هەواڵ

کوردستان‌

 48 خولەک پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ساڵی نوێی خوێندن، سەرژمێریی گشتی و ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکار کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبينێ چوارشەممە، 16ـی 9ـی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و لەسەر سێ پرسی سەرەکی گفتوگۆ بکات.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی نوێی 2026-2027.

لە بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی کاریگەرییەکانی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی لەسەر دیاریکردنی ڕێژەی پشک و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 هەروەها لە بڕگەی سێیەمدا، ئەنجامی دوا کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخریتەڕوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP