دواین هەواڵ

کوردستان‌

 47 خولەک پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی شاری سلێمانی دەکات تاوەکو بەشداری لە لووتکەیەکی باڵای ئابووریدا بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 9ـی 2026، د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و بەشداری لە لووتکەیەکی باڵای ئابووریدا دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێک لە ناوەڕۆکی لووتکەکەدا پێشکەش دەکات.

لووتکەی ئابووریی سلێمانی لە ڕۆژانی 17 و 18ـی 9ـی 2026 بەڕێوەدەچێت و سەرنجی سەرەکیی تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری، سەرمایەگوزاری و کەرتی وەبەرهێنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP