دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

گوتەبێژی حکوومەت: پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەموو کاتێک نزیکترە

هەرێم نیوز

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 9ـی 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات بەگوێرەی سەرژمێریی دانیشتووان بەشە بودجەی هەرێم دیاری بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نییە و بابەتەکە لە پەرلەمانی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە داكۆكی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم، گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ئەرێنیی ئەم دواییەی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کرد و ڕایگەیاند، بۆ قۆناغی ئێستا کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کاری هەرە لەپێشینە دەبێت و دواتریش پێکهێنانی حکوومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە.

سەبارەت بە هەناردەکردنەوە و زیادکردنی رێژەی ناردنی نەوت، پێشەوا هەورامانی ڕوونی کردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و تێگەیشتن بۆ داواکارییەکانی هەرێم هەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر نەدراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP