دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ داوای کەمکردنەوەی بەپەلەی ڕێژەی سود لە ئەمریکا دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ ڕەخنەی توندی لە بەرزڕاگرتنی ڕێژەی سود گرت و ڕایگەیاند بەرزڕاگرتنی ڕێژەی سود زیان بە گەشەی ئابووری، کەرتەکانی پیشەسازی و خانوبەرە دەیگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، حکومەت و کۆمپانیا ئەمریکییەکان نابێت باجی سودی بەرز بدەن لە کاتێکدا دەوڵەت خاوەنی سەروەریی داراییە و شایستەی کەمترین تێچووی قەرزکردنە لەسەر ئاستی جیهاندا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کەمکردنەوەی ڕێژەی سود بۆ ئاستی خوار 1% دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی کێبڕکێ بۆ کاڵا و هەناردەی ئەمریکی، هەروەها دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز تاوەکو وەبەرهێنەران ملیاران دۆلار لە ناوخۆی وڵاتدا بخەنە گەڕ.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە ئەگەر بانکی فیدراڵی بە خێرایی ڕێژەی سود کەم نەکاتەوە، ئیدارەکەی پەنا بۆ ڕێکاری بازرگانی و باجی گومرگی توندتر دەبات بەرامبەر ئەو وڵاتانەی سود لە سستبوونی ئابووریی ئەمریکا وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP