دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

جەی دی ڤانس: لە دوو مانگدا ئاڕاستەی شەڕی ئێران دەگۆڕێت

 هەرێم نیوز

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەچێتە "قۆناغێکی تەواو جیاوازەوە".

ڤانس لە لێدوانەکانیدا لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی (ئێرفۆرس ٢) ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئێران تاوەکو وادەی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت لە لەدەستدانی کۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورمزدا، بەتایبەت دوای ئەوەی هاتوچۆی کەشتیوانی لەو ڕێڕەوە ستراتیژییە جیهانییەدا گەڕاوەتەوە بۆ زیاتر لە 50%ی ڕێژەی ئاسایی خۆی.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد: "ناتوانین پێشبینیی داهاتوو بکەین، بەڵام پێموایە سەرۆک لەسەر حەقە کە دەڵێت ئەم دۆخە لە ماوەی دوو مانگدا قۆناغێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرۆک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و ئەو بڕیار دەدات ململانێکان کەی دەستپێبکەن و کەی کۆتاییان پێبێت."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڤانس جەختی کردەوە: "تێدەگەم کە جۆرێک لە کەمبوونی ئارامگری لای گەلی ئەمریکا هەیە، بەڵام ئەوەی لە بنەڕەتدا ڕوودەدات ئەوەیە کە واشنتن بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی شەڕەنگێزانەدا ناکات و ئێمە بە تەواوی دوورین لەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP