هەرێم نیوز
نووسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەکی وڵاتەکەی لە شەڕی ئێراندا ڕادەگەیەنێت، لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە بەردەوامیی بەرهەمهێنانی چەک بە بڕی پێویست دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی 9ـی 2026، نووسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەکی ئەمریکا، لەوانەش مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەش کراوە، پێنج مانگی یەکەمی شەڕ لەگەڵ ئێران نزیکەی 38 ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تێچووە و مەزەندە دەکرێت تێچووی مانگانەی شەڕەکە لە نێوان 2 تاوەکو 3 ملیار دۆلاردا بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بە ئاستێکی بێوێنە چەکی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت و ڕۆژانە سیستەم و مووشەکی نوێ بۆ هێزەکانیان دەنێرن.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکان بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنەکانی ناوەندی توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان (CSIS) ئاشکرایان کردووە، هێزەکانی ئەمریکا لە پێنج مانگی یەکەمی شەڕ لەگەڵ ئێراندا، نزیکەی 60٪ی مووشەکە پێشکەوتووەکانی بەرگریی ئاسمانییان بەکارهێناوە.