هەرێم نیوز
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی گرژییەکان و پەرەسەندنەکانی بابولمەندەبەوە ئەنجام دەدات، ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا گەرووەکە لەلایەن گرووپی حووسییەکانی یەمەنەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
مەترسی لەسەر هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی بابولمەندەب
میدیا عەرەبییەکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی گەرووی بابولمەندەب و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گەرووەکە، زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاکان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی گرژییەکان و پەرەسەندنەکانی بابولمەندەبەوە ئەنجام دەدات. ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا گەرووەکە لەلایەن گرووپی حووسییەکانی یەمەنەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمەش مەترسی خستووەتە سەر هاتووچۆی کەشتیوانی لە ڕێڕەوە ئاوییەکە.
پەیوەندیی نێوان هەژموونی ئێران و حووسییەکان لەسەر گەرووە ئاوییەکان
جێگەی ئاماژەیە، حووسییەکان نزیکی ئێرانن و هەریەکە و گەروویەکی گەورە و گرنگی جیهانییان بەدەستەوەیە؛ ئێران گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە و هاتووچۆی کەشتیوانیی پەکخستووە، هەروەها حووسییەکان گەرووی بابولمەندەبیان بەدەستەوەیە، بەڵام تا ئێستا هاتووچۆیان لە گەرووەکە ڕانەگرتووە.