هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تڕووس سۆشیال" ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هێرش نەکەنە سەر دامەزراوەکانی وزەی یەکتر.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ بڵاوی کردەوە، ئۆکرانیا ڕازی بووە لەوەی دامەزراوەکانی وزەی ڕووسیا نەکاتە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ڕووسیا بە هەمان شێوە ڕەزامەند بووە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئاستی جیهاندا و ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، نەک هۆکاری پەیوەندیدار بە ئێرانەوە.