دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تاران بە فەرمی وەڵامی هەڕەشەی لێدانی پێگە سەربازییەکانی دایەوە

هەرێم نیوز


ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بوونی چالاکیی ئەتۆمی لە پێگەی "چیای فەئس" دەکەن، بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە (١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا لێدوان و ئیدیعاکانی ئەمریکای لەبارەی پێگەی "چیای فەئس" ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم دەنگۆیانە بەشێکە لە شەڕی دەروونی و میدیایی دژی وڵاتەکەی.
 
ئەم کاردانەوە توندەی تاران دوای ئەوە دەچێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پێگەی ناوبراو کردبوو و هەڕەشەی بەئامانجگرتن و لێدانی سەربازیی ئەو بنکەیەی کردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP