هەرێم نیوز
لیژنەی سووتەمەنیی هەڵەبجە دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە بۆ ئەوەی چەند جارێک بەنزینی ٧٥٠ دیناری وەربگرێت، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی ساختە کردووە.
ئاشکراکردنی سەرپێچییەکە و ڕێکارە یاساییەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەی سووتەمەنیی قایمقامییەتی هەڵەبجە، لیژنەکەیان دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە هەڵساوە بە گۆڕینی تابلۆی ڕەسەنی ئۆتۆمبێلەکەی.
باسی لەوەش کردووە، دوای ئاشکراکردنی سەرپێچییەکە، ئۆتۆمبێلەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.
هۆشداریی لیژنەی سووتەمەنی
لیژنەی سووتەمەنی هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە: "لێرەوە هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێران، هەرکەسێک هەستێت بە ئەنجامدانی هەر جۆرە سەرپێچییەک، ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە."